وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا: نیگەرانین لە راگەیەندراوەكەی پارتی بۆ بایكۆتی هەڵبژاردن
  2024-03-18       465       

ڤێدانت پاتێل، جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، نیگەرانن لە راگەیەندراوەكەی مەكتەبی سیاسی پارتی بۆ بایكۆتكردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان. دەشڵێت، بایكۆتكردنی هەڵبژاردنەكە خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی هەرێم و گەلی كوردستان ناكات.

ئاوێنە: ڤیدانت پاتێل، جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی، ئێمە راگەیەندراوەكەی مەكتەبی سیاسی پارتیمان بینیوە كە باس لەوەدەكەن بایكۆتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكەن، ئێمە نیگەرانین لەو راگەیەندراوە.

هەروەها وتیشی، هەڵوێستی بەردەوامی ئێمە پشتیوانیكردن بوە لە هەڵبژاردنێكی ئازادو دادپەروەردانەو شەفاف و متمانەپێكراو بە بەشداری هەموان.

ڤێدانت پاتێل ئەوەشی خستەڕو، ئێمە لە زۆربەی نیگەرانییەكانی كوردانی عێراق لە پەیوەست بە بڕیارەكانی ئەم دواییەی دامودەزگا فیدراڵییەكانی عێراق دەگەین، بەڵام پێمان وانییە بایكۆتكردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و گەلی كوردستان و عێراق بەگشتی بكات.

ئاماژەی بەوەشدا، بەشێوەیەكی بەردەوام لەگەڵ بەرپرسان لە بەغداو هەولێر لەسەر هێڵین لەبارەی ئەو پرسانەی جێی بایەخی هاوبەشن لەنێویشیاندا سەقامگیری عێراق، سەروەریی یاساو پارێزگاریكردن لە سەرجەم پێكهاتە عێراقییەكان.

جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتیشی، من ناچمە ناو وردەكانی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی عێراقەوە، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی ئیدارەی ئەمریكا پێی وایە بەدیهێنانی سەقامگیری لە عێراق لەڕێگەی پاراستنی كەمینەكان و پارێزگاریكردن لە مافەكانی كەمینەكان لە هەڵبژاردنەكاندا بەپێی دەستوری عێراقی دەبێتە مایەی سەقامگیری و ئاسایشی هەرێمی كوردستان.

 

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
هه‌رێم داهاتە نانەوتییەکان ڕادەستی‌ بەغداد ده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×