لە پشكی هەرێم دەبڕدرێت؛ عێراق بەشێك لە قەرزەكانی سەر هەرێم دەداتەوە كە لە بانكی TBI وەریگرتون
  2024-03-19       554       

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق وەزارەتی دارایی فیدراڵی پابەندكرد بە دانەوەی قەرزە كەڵەكەبوەكانی سەر هەرێمی كوردستان كە لە ساڵانی 2023 و 2024 لە بانكی TBI وەری گرتون و بڕەكەی بۆ هەر ساڵێك 636 ملیار دینارەو دواتر ئەو بڕە لە پشكی هەرێم دەبڕدرێت.

ئاوێنە: ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە، بە سەرپەشتی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران كۆبوەوەو لە كۆبونەوەكەدا چەند بڕیارێكی دەركردون.

بەگوێرەی راگەیەندراوی نوسینگەی سەرۆك وەزیران یەكێك لە بڕیارەكان ئەوەیە كە ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە بە پابەندكردنی وەزارەتی دارایی فیدراڵ بە دانەوەی ئەو قەرزە كەڵەكەبوانەی سەر هەرێمی كوردستان كە بەشێوەی قیستی مانگە لە ساڵانی 2023 و 2024 لە بانكی TBIی وەریگرتون و بڕەكەیان 636 ملیار دینارە بۆ هەر ساڵێك.

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق وتوشیەتی، ئەو بڕەی دەدرێتەوە بە قەرزەكانی هەرێم، دواتر لە پشكی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2024 دەبڕدرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×