بەهۆی بۆردومانی توركیاوە رێگەی سەرەكی "كورتەك" بۆ ماوەیەك داخرا
  2024-03-19       230       

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردومانی بناری قەندیل-یان كردو بەهۆیەوە رێگەی سەرەكی كورتەك بۆ ماوەیەك داخراو كارەبای سەرجەم گوندەكانی ناوچەكەش پچڕا.

ئاوێنە: سەرۆكایەتی شارەوانی بناری قەندیل لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی، سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەی جەنگییەكانی توركیا ڕێگای سەرەکی کورتەک بۆ  گوندەکانی بناری قەندیل داخراو کارەبای گشتی سەرجەم گوندەکان پچڕا.

ئەوەشی خستۆتەڕو، دوای یەک کاتژمێر داخرانی، ڕێگاكە لەلایەن شارەوانی بناری قەندیل کرایەوەو لە ئێستادا ڕێگا کراوەیەو هاتوچۆ ئاساییە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×