ماوەی تۆمارکردنی پارت و هاوپەیمانێتییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان درێژکرایەوە
  2024-03-20       284       

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕیاریدا بە درێژکردنەوەی ماوەی تۆمارکردنی پارت و هاوپەیمانێتییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

ئاوێنە: ئەمڕۆ چوارشەممە، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ئەنجوومەنی کۆمیسیاران ماوەی تۆمارکردنی پارت و هاوپەیمانێتییەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ کۆتایی دەوامی رۆژی 28-03-2024 درێژ کردەوە.

بەپێی بڕیارەکەی پێشوو، دەبوو تا 22ی ئازار واتە رۆژی هەینی پارت و هاوپەیمانێتییەکان خۆیان تۆماربکەن، بەڵام کۆمیسیۆن ماوەکەی بۆ شەش رۆژی دیکە درێژکردەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×