له‌ عێراقدا 25 هه‌زار كه‌س بێسه‌روشوێنن
  2019-09-03       474       

روانگه‌ی عێراق بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، رایگه‌یاند، ''نزیكه‌ی 25 هه‌زار كه‌س له‌ عێراق بێسه‌روشوێن كراون و چاره‌نووسیان نادیاره‌''.

ئاوێنه‌: روانگه‌ی عێراق بۆ مافه‌كانی مرۆڤ  راشیگه‌یاندووه‌، ''زۆربه‌ی بێسه‌روشوێنبووه‌كان خه‌ڵكی پارێزگاكانی نه‌ینه‌وا، ئه‌نبار، سه‌لاحه‌دینن''.

روانگه‌ی عێراق بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له‌ راپۆرتێكی درێژدا باسی له‌وه‌ش كردووه‌، به‌شێك له‌ بێسه‌روشوێن بووه‌كان له‌ لایه‌ن رێكخراوی داعشه‌وه‌ ده‌ستگیركراون و تا ئێستا چاره‌نووسیان به‌ نادیاری ماوه‌ته‌وه‌.

روونیشیكردووه‌ته‌وه‌، ته‌نیا له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌ نێوان 12 تا 15 هه‌زار كه‌س بێسه‌روشوێنن. له‌ پارێزگای ئه‌نبار نزیكه‌ی 6 هه‌زار كه‌س بێسه‌روشوێنن. له‌ سه‌لاحه‌دینیش تا ئێستا چاره‌نووسی نزیكه‌ی 4 هه‌زار كه‌س دیار نییه‌.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×