سودانى و بارزانى بۆ چارەسەرى کێشەى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم کۆدەبنەوە
  2024-03-21       567       

بە مەبەستى دۆزینەوەى چارەسەرێک بۆ پرسی موچەى موچەخۆرانى هەرێمى کوردستان، سەرۆک وەزیرانى عێراق سەردانى هەرێم دەکات و لەگەڵ سەرۆکى حکومەتى هەرێمدا کۆدەبێتەوە.

میدیاى گۆڕان بڵاویکردەوەـ ئەمڕۆ، محەمەد شیاع سودانی سەردانى هەولێر دەکات و لە دەستپێکى سەردانەکەیدا لە چیاى گۆڕەکى سنورى ئیدارەى سۆران بەشداری ئاهەنگى نەورۆز دەکات.

بەپێى هەواڵەکەى میدیاى گۆڕان، بڕیارە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم کۆببێتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، هەروەها دۆزینەوەی رێگەچارەیەک بۆچارەسەرکردنی گرفتی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، بەتایبەت لە مانگەکانی داهاتودا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×