79 قوتابخانە و 11 سەنتەر لە پارێزگای سنە کراون بەشوێنی حەوانەوەی گەشتیاران
  2024-03-21       204       

لە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان، بەهۆی زۆری گەشتیار و کەمی شوێنی مانەوە،  79 قوتابخانە و 11 سەنتەر ئامادەکراون بۆ شوێنی حەوانەوەی گەشتیارانی جەژنى نەورۆز.

نازم جەلال، بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی پارێزگای سنە رایگەیاند، 79 قوتابخانە لە پارێزگاکە کە پێکهاتوون لە 619 ژوور لەگەڵ 11 سەنتەری دیکە کە لە 503 قەرەوێڵە پێکهاتوون، بۆ پێشوازی لە گەشتیارانی نەورۆز لە پارێزگاکە ئامادەکراوە.

گوتیشى، لە رووی ئیدارییەوە هەموو ئامادەکارییەکی تەواو بۆ پێشوازی لە گەشتیاران کراوە، هاوکات لەلایەن 13 تیمی مانگی سووری پارێزگاکە خزمەتگوزاریی نەورۆز پێشکەش بە گەشتیاران دەکرێت".

ئاماژەبەوەشکراوە، جگە لەوەی لە رێگای تیمی جێگیر و گەڕۆکەوە ئاسانکاریی تەواو بۆ گەشتیاران دەکرێت، هەروەها 30 ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن، 170 کەس لە تیمەکانی تەندروستی لە حاڵەتی ئامادەباشی دەبن.

لەچەند رۆژی رابردوودا، بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاریی پارێزگا سنە پێشبینی زیادبوونی رێژەی هاتنی گەشتیارانی بۆ پارێزگاکە لە رۆژانی نەورۆز بە رێژەی 15% کرد.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×