2019-09-03   874     
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێکخراوی وزه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ گه‌شه‌پێدان و په‌ره‌پێدانی بواری وزه رایده‌گه‌یه‌نێت ''له كۆتایی مانگی ئه‌یلول یه‌كه‌مین كۆنفڕانس و پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی نه‌وت و غاز و وزه له شاری که‌رکووک به‌ڕێوه‌ده‌چێت''.
ئاوێنه: عه‌لا ئه‌لئه‌سه‌دی، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێكخراوی وزه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ گه‌شه‌پێدان و په‌ره‌پێدانی بواری وزه (Eternal Fire Organization) ئاشكرای كرد ''له کۆتایی مانگی ئه‌یلولی داهاتودا یه‌که‌مین كۆنفڕانس و پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی نه‌وت و غاز و وزه له شاری که‌رکوک ساز ده‌کرێت و ئه‌مه یه‌كه‌م جاره كۆنفرانسێكی له‌و جۆره له شاری که‌رکوک به‌ڕێوه بچێت''.
ناوبراو وتیشی ''پێشتر كۆنفرانسی هاوشێوه له به‌غدا و موسڵ و هه‌ولێر ساز كراوه و كۆنفرانسه‌كه ڕۆژانی 25-26ی ئه‌یلوولی 2019ی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئامانجیش لێی بره‌ودانه به وه‌به‌رهێنانی نه‌وت و غاز له شاری كه‌ركوكدا''.
عه‌لا ئه‌سه‌دی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سێ وه‌زیری عێراق - وه‌زیرانی نه‌وت و كاره‌با و پلاندانان- و 83 گه‌وره كۆمپانیای بواری نه‌وت و گاز به‌شداری له كۆنفرانسه‌كه‌دا بكه‌ن. هه‌روه‌ها له كۆنفرانسه‌كه‌دا 50 که‌سایه‌تی قسه ده‌كه‌ن و چاوه‌ڕوانی هاتنی 30 هه‌زار میوانیش ده‌كرێت له‌وان هاله زواتی وه‌زیری وزه و سه‌رچاوه کانگاییه‌کانی ئوردن و عه‌باس نه‌قی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی وڵاتانی عه‌ره‌بی هه‌نارده‌کراوی نه‌وت (OAPEC).
ناوبراو وتی ''بۆ ڕاكێشانی سه‌رنجی كۆمپانیاكانیش، حكوومه‌تی عێراق له كۆنفرانس و پێشانگاكه‌دا یه‌ده‌گی 10 ملیار به‌رمیل نه‌وتی كێڵگه‌كانی که‌رکووک ده‌خاته به‌رده‌م كۆمپانیاكان تا وه‌به‌رهێنانی تێدا بكه‌ن و په‌ره به كێڵگه‌كانی ئه‌و شاره بده‌ن''.
شایانی باسه؛ كێڵگه نه‌وتییه‌كانی که‌رکوک له دوای كێڵگه‌ی ئه‌لگوار له سعوودیه به دووه‌م گه‌وره‌ترین كێڵگه‌ی نه‌وت له جیهاندا له ڕووی به‌رهه‌مهێنان و پێنجه‌م گه‌وره‌ترین له‌سه‌ر ئاستی جیهان له ڕووی قه‌باره‌وه داده‌نرێت و به‌ناوبانگترین كێڵگه‌كانی که‌رکووک كێڵگه‌ی باباگوڕگوڕه كه به "ئاگره ئه‌به‌دی"یه‌كه ناسراوه و هه‌ندێک له مێژوونوسان ده‌ڵێن كه له ساڵی 550ی پێش زایین ئه‌و گڕه‌ی بابه‌گوڕگوڕ خۆكردانه كڵپه‌ی سه‌ندووه و تا ئێستاش خامۆش و به‌رگه‌ی باران و به‌فر و ڕه‌شه‌بای گرتووه.
له گرنگترین كێڵگه نه‌وتییه‌كانی دیكه‌ی که‌رکووک كێڵگه‌كانی جه‌مبور و خه‌باز و خۆرمور و بای حه‌سه‌ن و ئاڤانایه و ئه‌م كێڵگانه‌ش به‌پێی مه‌زنده‌كردنه‌كان 10 ملیار به‌رمیل نه‌وتی یه‌ده‌گیان له جۆره باشه‌كه‌ی نه‌وت تێدایه و 12%ی نه‌وتی یه‌ده‌گی عێراق پێكده‌هێنن.