دادگای تاوانەکانی بەغداد بڕیاری ئازادکردنی بۆ بکوژی ھیشام ھاشمی دەرکرد
  2024-03-26       498       

سەرباری دانپێدانانەکانی و سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بەسەریدا، دادگای تاوانەکانی بەغداد بڕیاری ئازادکردنی بۆ بکوژی ھیشام ھاشمی چاودێری سیاسی دەرکرد.

لێپرسراوانی دادوەری بە ئاژانسی رۆیتەرزیان رایگەیاند، دادگای تاوانەکانی عێراق بڕیاری ئازادکردنی بۆ ئەحمەد حەمداوی دەرکردووە، کە ئەفسەرێکی پۆلیسە و تاوانبار کرابوو بە کوشتنی ھیشام ھاشمی چاودێری سیاسی و  لە مانگی ئایاری ساڵی رابردوودا سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێندرابوو.

یەکێک لەو پارێزەرانەی ئامادەی دانیشتنەکەی دادگا بووە رایگەیاندووە، دادگا سەرجەم ئەو تۆمەتانەی رەتکردەوە کە ئاڕاستەی بکوژ کرابوون، بە پاساوی ئەوەی بنەمای یاساییان نییە و دانپێدانانەکانی پێشووش بەڵگەی سەلمێنەر نین.

ھیشام ھاشمی چاودێری سیاسی و لێکۆڵەر لە رۆژی ٦ی تەمموزی ساڵی ٢٠٢٠ لەلایەن چەند چەکدارێکەوە کە لەسەر ماتۆڕسکیلێک بوون لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا لە بەغداد کوژرا، دوای سەرکەوتنی عێراق بەسەر داعش، ھاشمی لە نوسین و کارەکانیدا باسی ئەو گروپانەی دەکرد کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن و لە دژیان قسەی دەکرد.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×