پەرلەمانتارێكی یەكێتی: بە وەفدەكەی هەرێممان وت، "هەژماری من" دو كێشەی گەورەی هەیە
  2024-03-26       1149       

پەرلەمانتارێكی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، ئەمڕۆ سێشەممە، وەفدێكی هەرێمی كوردستان كە وەفدی پڕۆژەی "هەژماری من" بون، هاتنە پەرلەمانی عێراق و پێمان وتن كە پڕۆژەكەیان دو كێشەی گەورەی هەیەو چارەسەركردنیان ئەستەمە.

ئاوێنە: كاراون یاروەیس، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا وتی"ئەمڕۆ سێشەممە، وەفدێکی (هەژماری من) بەمەبەستی خستنەڕوی وردەکاری پرۆژەکەیان هاتنە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق."

وتوشیەتی، بە وەفدەكەمان راگەیاند پرۆژەی (هەژماری من) دو کێشەی گەورەی هەیە، کە چارەسەرکردنیان ئەستەمە.

ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی دو كێشەكەی بەمجۆرە خستونەتەڕو: یەکەم: کێشەی یاساییە، بەپێی بڕیاری دادگای باڵای فیدرالی "تەوتین" لەڕێگای بانکە فیدرالیەکانەوە دەکرێ واتە بانكی تی بی ئای، رەشید، رافیدەین، نەک بانکی تر. دوەم: متمانەی خەڵک، موچەخۆرانی هەرێم ئەم پرۆژەیە رەت ئەکەنەوە، لەپرۆسەی بانکیدا متمانە لەنێوان بەشداربو و بانک زۆر گرنگەو موچەخۆر هەقی خۆیەتی بتوانێ چ بانکێک هەڵدەبژێرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×