عێراق نرخی بەنزین گران دەكات
  2024-03-26       454       

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە گرانكردنی نرخی بەنزین و بڕیارەكەش لە 1ی ئایاری ئەمساڵەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردن.

ئاوێنە: ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆبوەوەو تێیدا چەند بڕیارێكی دەركردن.

بەگوێرەی راگەیەندراوی كۆبونەوەكە كە لەلایەن نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانەوە بڵاوكراوەتەوە، لە كۆبونەوەكەدا بڕیاردراوە بە زیادكردنی نرخی بەنزین بەمشێوەیە:

یەك لیتر بەنزینی محەسەن: 850 دینار.

یەك لیتر بەنزینی سوپەر: 1250 دینار.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە، بڕیارەكە لە 1ی ئایاری ئەمساڵەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×