وەزارەتی دارایی: لە نزیكترین كاتدا لیستی موچەی هێزە ئەمنییەكان بڵاودەكەینەوە
  2024-03-28       199       

وەزارەتی دارایی هەرێم لەبارەی موچەی مانگی شوباتی هێزەكانی پێشمەرگەو دەزگا ئەمنییەكان و هەمو ئەو شوێنانەی كە لە لیستی موچەی ئەمڕۆدا ناویان نەهاتبو دڵنیایی دەدات كە لە نزیكترین كاتدا خشتەی موچەكانیان بڵاودەكەنەوەو هەفتەی داهاتو موچەی سەرجەم موچەخۆران دابەش دەكرێت.

ئاوێنە: وەزارەتی دارایی و ئابوریی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمشەو پێنجشەممە، لە روتكردنەوەیەكدا وتی"سەبارەت بە موچەی مانگی شوباتی هێزەکانی پێشمەرگەو دەزگا ئەمنییەکان و هەمو ئەو شوێنانەی ناویان لە لیستی موچەی ڕۆژی 28ی ئەم مانگەدا نەهاتبو، هەمو لایەک دڵنیا دەکەینەوە کە لە نزیکترین کاتدا خشتەی موچەکانیان بڵاو دەکەینەوە."

وەزارەتەكە جەختیشی كردۆتەوە كە "لەهەفتەی داهاتودا موچەی مانگی شوباتی سەرجەم موچەخۆران و فەرمانبەران دابەش دەکرێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لیستی دابەشكردنی موچەی مانگی شوباتی بڵاوكردەوە بەڵام لیستەكە وادەی دابەشكردنی موچەی وەزارەتی پێشمەرگە، هێزەكانی حەفتاو هەشتاو ئەنجومەنی ئاسایش و هێزەكانی زێرەڤانی و بەرگری و فریاكەوتن و سەرۆكایەتییەكانی تێدا نەبو.

بەگوێرەی لیستەكەی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم ڕۆژی شەممە 30/3/2024 بە وەزارەتی تەندروستی دەست بە دابەشكردنی موچەی مانگی شوبات دەكرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×