وەزارەتی دارایی خشتەی تەواوكاریی موچەی مانگی دوی بڵاوكردەوە
  2024-03-28       473       

ئەمشەو پێنجشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم خشتەی تەواوكاریی موچەی مانگی دوی بڵاوكردەوە كە وادەی دابەشكردنی موچەی وەزارەتی پێشمەرگەو هێزە ئەمنییەكان و سەرۆكایەتییەكان لەخۆدەگرێت.

ئاوێنە: وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی كوردستان، كەمێك لەمەوبەر، لە راگەیەندراوێكدا خشتەی دابەشكردنی تەواوكاریی موچەی مانگی شوباتی بڵاوكردەوە.

بەگوێرەی خشتەكە رۆژی چوارشەممە 3/4/2024 موچەی سەرۆكایەتی پەرلەمان، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران، دیوانی وەزارەتی پێشمەرگەو لیواكان، ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش دابەش دەكرێت.

هەر بەگوێرەی خشتەكە، رۆژی پێنجشەممە 4/4/2024 موچەی هێزەكانی زێرەڤانی، بەرگری و فریاكەوتن، یەكەی 70 و یەكەی 80، پۆلیسی دامودەزگا نەوتییەكان و سەرۆكایەتی هەرێم دابەش دەكرێت.

 

ئەوەش لەكاتێكدایە كە ئێوارەی ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەی موچەی مانگی دوی بڵاوكردەوە كە وادەی دابەشكردنی موچەی وەزارەتی پێشمەرگە، هێزە ئەمنییەكان و سەرۆكایەتییەكانی تێدا نەبو، كە بەمجۆرەیە:

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×