ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی، ئه‌ندامی خولی پێشوی په‌رله‌مانی كوردستان دەڵێت "بڕیاری دابه‌شكردنی زه‌وی بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌یه، ئه‌گه‌رنا زه‌وی باش نه‌ماوه و هه‌موی كراوه به‌گوند و سیتی و شوقه".
ئاوێنە: ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، "بڕیاری دابه‌شكردنی زه‌وی بۆ دو مه‌به‌سته، یه‌كه‌میان بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و دوه‌میش كۆكردنه‌وه‌ی بڕێك پاره له‌ڕێگه‌ی ڕسوماته‌وه".
راشیگه‌یاندوه، "زه‌وی باش نه‌ماوه هه‌موی كرا بهگوندو سیتی و شوقه بۆ نمونه له‌شارێكی وه‌ك سلێمانی شوێنی باش نه‌ماوه ده‌بێت لای تاسڵوجه یان نزیكی عه‌ربه‌ت دابه‌شبكرێت كه خزمه‌تگوزاری نیه و لای كه‌ڵه‌وانانی تاسڵوجه ئه‌و زه‌ویانه (20-30) گه‌ڵای ئه‌مریكی (دو هه‌زار بۆ سێ هه‌زار) دۆلار ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "ئه‌گه‌ر خه‌می فه‌رمانبه‌ری هه‌ناسه‌ساردتان بوایه كۆمپانیاكانتان ناچار ده‌كرد ئه‌و شوقانه‌ی ده‌یفرۆشن به‌نرخێكی گونجاو و درێژ خایه‌ن بدرێت به‌مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر، نه‌ك شوقه‌یه‌ك كۆمپانیاكان به 10 ده‌فته‌ر و هه‌شت ده‌فته‌ر بیفرۆشن و هه‌تاهه‌تایه‌ش هاوڵاتی ده‌بێته كرێچی له‌ڕێگه‌ی وه‌رگرتنی كرێی خزمه‌تگوزاری كه زۆر گرانه، ئه‌وه بێجگه له‌وه‌ی كه پشكی حزبی ده‌سه‌ڵاتدار هه‌یه له‌هه‌مو ئه‌و شوقانه‌ی دروستده‌كرێن".
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی ده‌شڵێت، "تكایه هاوڵاتی ئازیز مه‌خه‌ڵه‌تێ، 33 ساڵه ده‌سه‌ڵات درۆت له‌گه‌ڵ ده‌كات، له ئه‌وروپا حزب و كه‌سایه‌تیه‌كان كه درۆیان له‌گه‌ڵ ده‌نگده‌رانیان كرد سزا ده‌درێن و ته‌نانه‌ت ناچار ده‌كرێن ده‌ستبه‌رداری كاری سیاسیش ببن، كه‌چی لای خۆمان درۆزنه‌كان پاداشت ده‌كرێن و ڕۆژ به‌ڕۆژ ملیان ئه‌ستورتر و لوتیان له ئاسمان و بێ‌باك تر ده‌بن به‌رامبه‌ر گه‌له‌كه‌یان".