وادەی ناردنی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێم راگەیەنرا
  2024-04-14       685       

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایدەگەیەنێت، كێشه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم چاره‌سه‌ر كراوه‌ و له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی نیسانی مووچه‌خۆرانی عیراق مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمیش ده‌نێردرێت.

مسته‌فا گه‌رعاوی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان راگه‌یاند: سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌ 15ی نیسان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی داراییه‌وه‌ پرسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ ده‌كرێت، كه‌ له‌ئێستادا به‌شێوه‌یه‌كی كاتی و له‌ ڕ‌ێگه‌ی بودجه‌ی فیدراڵی به‌بێ ئه‌نجامدانی هه‌ندێك رێكار چاره‌سه‌ر كراوه‌.

ئاماژەی بەوەکردووە، حكومه‌تی فیدراڵ هه‌موو مانگێك له‌ 18ی مانگه‌وه‌ به‌پێی ریزبه‌ندی وه‌زاره‌ته‌كان ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌كات، له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ده‌نێرێت و ناردنی مووچه‌ی بۆ مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامده‌بێت.

سەبارەت بە وادەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم روونیکردووەتەوە، له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی فیدراڵ، مووچه‌ بۆ مووچه‌خۆرانی هه‌رێمیش دەنێردرێت و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت مانگانه‌ له‌ 18 تا 30 مانگ مووچه‌ بۆ هه‌رێم بنێردرێت.

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
موچه‌ی وه‌زاره‌تێكی هه‌رێم زیاد ده‌كات‌
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×