لاهور شێخ جه‌نگی ئاشكرای ده‌كات كه یهكێتیو پارتی بڕیاریانداوه‌و له‌سه‌ر دواخستنی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ڕێككه‌وتون. پێشبینیش ده‌كات، هه‌ڵبژاردنه‌كه تا مانگی 11 و 12ی ئه‌مساڵ دوابخرێت.
ئاوێنه: لاهور شێخ جه‌نگی كه بڕیاره بهلیسی "به‌ره‌ی گه‌ل" به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتوی په‌رله‌مانی كوردستاندا بكات، له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، یهكێتیو پارتی بڕیاریانداوه‌و له‌سه‌ر دواخستنی هه‌ڵبژاردن ڕێككه‌وتون.
وتیشی، به‌ڵام نایانه‌وێت ئاشكرای بكه‌ن، ده‌یانه‌وێ حیزبه‌كانی دیكه‌ش به‌شداریی پێبكهنو له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا كه بڕیاره له‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئه‌نجامبدرێت، بڕیاری دواخشتنهكهی ئاشكرا بكه‌ن.
لاهور شێخ جه‌نگی ڕاشیگه‌یاند، "هیوادارم مانگی شه‌ش هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌یه تا مانگی 11 و 12ی ئه‌مساڵ دوابخرێت."
به‌پێی ئه‌و واده‌یه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ههرێمو کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق له‌سه‌ری ڕێككه‌وتون، بڕیارە ڕۆژی 10ی 6ی 2024، ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەرێوەبچێت، به‌ڵام پارتی دیموكراتی كوردستان داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌كات.
پارتی پێشتر زیاتر لەهەموو لایەنەکان پێداگرییان لەسەر پێویستی ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەکرد، بەڵام لەدوای بڕیارەکەی دەدگای فیدرالی سەبارەت بە "نادەستوریی"ی 11ی کورسی کۆتای پێکهاتەکان کە بڕیارێکی تەواو دژ بەبەرژەوەندی پارتییە، هەروەها دابه‌شکردنی هەرێمی کوردستان بە 4 بازنەی هەڵبژاردن‌و سەرپەرشتیکردنی پرۆسەی هەڵبژاردن لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنه‌كانی عێراقەوە، پارتی پاشەکشەی لەهەڵبژاردن کرد‌و ڕۆژی 18ی 3ی 2024ی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حیزبه له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگەیاند، بەشداری لەهەڵبژاردنێکدا ده‌که‌ن کە "تەعبیر لەئیرادەی گەلی كوردستان بكات‌و دور بێت لەدەستوەردانی دەرەكی‌و سەپاندنی شێوازی نایاسایی."
دواخستنی ئه‌مجاره‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ده‌بێته چوارم دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كه، به‌و پێیه‌ی پێشتر سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان سێ وادەی تری بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن دیاریکردبو (1ی 10ی 2022، 18ی 12ی 2023، 25ی 2ی 2024)، بەڵام لەهیچ کام لەو وادانەدا به‌هۆی ناكۆكییه سیاسییه‌كانی نێوان پارتی‌و یه‌كێتییه‌وه هەڵبژاردنه‌كه ئەنجامنەدرا.