شه‌پۆلێكى چڕى خۆڵبارین چه‌ند پارێزگایه‌كى عێراقى گرتوه‌ته‌وه، به‌وته‌ى وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومه‌تی هه‌رێمیش ئه‌و خۆڵبارینه کاریگەرییەکانی لەسەر شارەکانی هەرێمی کوردستانیش ده‌بێت.
ئاوێنە: دیلان ڕەشاد وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومه‌تی هه‌رێم ئاشكرایكرد، پێشبینیده‌كرێت كاریگه‌رى ئه‌و خۆڵبارینه، زیاتر لەئیدارەی گەرمیان، کەرکوک، موسڵ‌و دەرەوەی سەنتەری شارەکان چڕییەکەی زیاتربێت‌و له‌سەنتەری شارەکان کاریگەری کەمتر ده‌بێت.
ئه‌وه‌شى وت:"ئەو شەپۆلى خۆڵبارینه تا ماوەی 24-48 کاتژمێری دیكه کاریگەری دەمێنێت‌و بەچڕی جیاواز لەتەواوی شارەکانی عێراق‌و هەرێمی کوردستان بەدیدەکرێت".
ئاشكراشیده‌كات، ئەوەی شەپۆلەكه جیادەکاتەوە لەگەڵ شەپۆلەکانی دیکە ئه‌وه‌یه، بەگشتی چڕییه‌كه‌ی کەمەو کاریگەری کەمتریش دروستدەکات لەچاو شەپۆلە چڕەکانی ساڵانی ڕابردوو.