وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێم رایگەیاند، پێشینە کشتوکاڵییەکان کە وەک قەرز لە ئەستۆی شەھیدانی شەڕی دژ بە دا"ع"ش بوون لەسەر بودجەی وەزارەت پاکتاو دەکرێن.
وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێم لە نوسراوێکدا کە ئیمزای ئاوات جەناب نوری وەزیری لەسەرە بڵاویکردووەتەوە، پاڵپشت بە نوسراوی ئەنجومەنی وەزیران، سەرجەم پێشینە کشتوکاڵییەکان کە وەک قەرز لە ئەستۆی شەھیدانی سەنگەری شەڕی بەرەکانی دژ بە دا"ع"شە وەک پێشمەرگە و ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و ھاووڵاتیانی خۆبەخش و فەرمانبەرانی راژەی شارستانی، لەسەر بودجەی وەزارەتی دارایی پاکتاو دەکرێن.
بەپێی ئاماری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، لەساڵی ٢٠٠٩ تا ٢٠١٣ بڕی زیاتر لە ١٧٩ ملیار و ٤٠٠ میلۆن و دینار قەرزی کشتوکاڵی بۆ نزیکەی حەوت ھەزار پرۆژە دراوە بە جوتیاران.