نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق ناوەڕۆكی كۆبونەوەكەی سودانی و بلینكن دەخاتەڕو
  2024-04-15       357       

نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی و ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە كۆبونەوەكەی ئەمڕۆیاندا چەند پرسێكیان تاوتوێ كردون لەوانە؛ هەوڵەكانی دانانی بناغەی پەیوەندییەكی هاوبەشی درێژخایەن، كاراكردنی رێككەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی و پرسی لیژنەی باڵای هەماهەنگیی هاوبەشی نێوان هەردو وڵات.

ئاوێنە: نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا وتی، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، محەمەد شیاع سودانی لە شوێنی مانەوەی خۆی لە واشنتۆنی پایتەخت پێشوازی كرد لە ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكاو لە دیدارەكەدا هەوڵەكانی دانانی بناغەی پەیوەندییەكی هاوبەشی درێژخایەن، كاراكردنی رێككەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی و پرسی لیژنەی باڵای هەماهەنگیی هاوبەشی نێوان هەردو وڵات تاوتوێ كران.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە هەر لە كۆبونەوەكەدا تاوتوێی ژمارەیەك پرسی پەیوەندیدار بە ئابوری و هەلی وەبەرهێنان بۆ كۆمپانیا ئەمریكییەكان بەتایبەت لە بواری وزەدا، پەرەپێدانی شەراكەت لەگەڵ كۆمپانیا تایبەتەكانی عێراق لە بوارە گرنگەكانی بازاڕی عێراق و هاریكاری نێوان هەردو وڵات لە ئاستە جیاجیاكاندا كرا.

سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆبونەوەكەدا ئاماژەی بە لێكتێگەیشتنی دوقۆڵی لە پەیوەست بە چەندین پرس داو جەختی كردەوە لەوەی كە رێككەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی، نەخشەڕێگای پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی داهاتوی نێوان عێراق و ئەمریكایە.

هەر لە كۆبونەوەكەدا بەگوێرەی راگەیەندراوەكە باس لە گرنگترین پرسەكانی ناوچەكەو ئەوەی لە غەززە رودەدات كراوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە، لای خۆیەوە ئەنتۆنی بلینكن پێشوازی لە سەردانەكەی سودانی كرد بۆ ئەمریكاو جەختی لە پاڵپشتی ئەمریكا بۆ هەڵوێستەكانی عێراق لە ناوچەكە كردەوەو وتی، ئەمریكا پاڵپشتی و پشتیوانی بونی عێراقێكی بەهێزو دیموكراسی دەكات كە پشتیوانی لە هەوڵەكانی سەقامگیری ناوچەیی و جیهانی بكات لەگەڵ پشتیوانیكردنی هەنگاوەكانی عێراق بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ.

ئەنتۆنی بلینكن، وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە، ئاماژەی بەوەداوە كە واشنتۆن پشتیوانی لە هەنگاوەكانی عێراق بۆ پەرەپێدان و چاكسازی دەكات لەگەڵ پشتیوانیكردنی عێراق بەئاڕاستەی وەبەرهێنانی غازو پەرەپێدانی كەرتی وزەو ژێرخان و هیواشی خواست ئەو سەردانە ببێتە مایەی هاریكاریی زیاتری نێوان هەردو وڵات.

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
موچه‌ی وه‌زاره‌تێكی هه‌رێم زیاد ده‌كات‌
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×