ڤیدیۆ..ئاسایشی سلێمانی لەسەر سوتاندنی كەپری سەوزەو میوەی كاسبكارێك سێ كەس دەستگیردەكات
  2024-04-15       479       

ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی سێ كەسی راگەیاند كە پاش دزیكردن، چوار جار هەڵساون بە سوتاندنی كەپری سەوزەو میوەی كاسبكارێك و بە بەهای 28 ملیۆن دینار زیانیان بەو كاسبكارە گەیاندوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ دوشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، بەداواداچون و لێکۆڵینەوەیان بۆ سکاڵای هاوڵاتییەک كردوە سەبارەت بە سوتانی کەپرێکی فرۆشتنی سەوزەو میوەی کاسبکارێک لە شاری سلێمانی، پاش سوتانی لەلایەن چەند تۆمەتبارێک و زیانی زۆری ماددی لێدەکەوێتەوە.

وتوشیەتی، دەستبەجێ بەهەوڵی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە توانرا 3 تۆمەتباری ڕوداوەکە بدۆزرێتەوە و دەستگیربکرێن.

ئەوەشی خستۆتەڕو، تۆمەتبارەكان لەماوەی ڕابردودا پاش دزیکردن، 4 جار کەپری کەسبکارەكەیان سوتاندوە بەمەبەستی ونکردنی شوێنپەنجەی تاوانەکەیان و ئەوەش زیانی مادی زۆری لێ كەوتۆتەوە.

ئاسایش وتوشیەتی، لەماوەی سوتانی سێ جاری پێشوتر نزیکەی 11 ملیۆن دینار زیانی دەبێ و لەسوتانی چوارەمی 17 ملیۆن دینار زیانی مادی پێ دەگات بە دزینی (دۆمەڵان و هەنگوین و چەندین تۆن سەوزەو ومیوە)و تەواوی کەپرەکەی دەسوتێنن.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە، لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی 342 لەیاسای سزادان دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.

 

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
موچه‌ی وه‌زاره‌تێكی هه‌رێم زیاد ده‌كات‌
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×