هەڵمەتی کوتان دژی سورێژە لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد
  2024-04-16       205       

وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، لە هەرێمی کوردستان هەڵمەتی کوتانی منداڵان دژی نەخۆشی سورێژە دەستیپێکرد.

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند:" ئەمڕۆ سێشەممە، هەڵمەتێکی فراوانی نیشتمانی کوتان دژی نەخۆشی سورێژە بە پێکوتەی دژە ڤایرۆسی سورێژەی تێکەڵاو دەستپێدەکرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد:" سورێژە نەخۆشییەکی ڤایرۆسی گواستراوەیە، وەزارەتەکەمان لە چوارچێوەی گرتنەبەری رێوشوێنەکانی پاراستنی تەندروستی هاوڵاتییان و نەوەکانی داهاتوو، هەڵمەتێکی گشتگیر و فراوانی سەرتاسەری لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات لە باخچەکای ساوایان و قوتابخانە سەرەتاییەکان، هاوکات بەردەوامیش دەبین لە زیادکردنی هۆشیاری کۆمەڵگا سەبارەت بە کوتانی رۆتینی و مەترسییەکانی نەخۆشی سورێژە و هاندانی خێزانەکان بۆ کوتانی منداڵەکانیان و پەیڕەوکردنی کوتانی منداڵەکانیان بەپێی خشتەی دیاریکراو".

باسی لەوەشکرد:" ئەم هەڵمەتە ماوەی 10 رۆژ دەخایەنێت و لە باخچەی ساوایان و قوتابخانە سەرەتاییەکان لە رێگەی سێ هەزار و 280 کارمەند نزیکەی 873 هەزار و 191 کوتانیان پێدەدرێت".

بەگوێرەی راگەیەندراوەلەی وەزارەتی تەندروستی، پێدانی کوتان بە منداڵانی هەرێمی کوردستان لە ماوەی 10 رۆژدا بەمشێوەیە دەبێت:

 تەمەنی منداڵ: منداڵانی باخچەی ساوایان و قۆناغی یەكەم تاوەكو قۆناغی شەشەمی سەرەتایی.

ژمارەی منداڵانی: 873,191 منداڵ
ژمارەی سەردان: 10,916 سەردان
قوتابخانەكان: 3,981 قوتابخانە
ژمارەی كارمەندان: 3,280 كارمەند
سەرپەرشتاران: 1,100سەرپەرشتار
ژمارەی تیمەكان: 1,094 تیم
ناوەندی سەرپەرشتی: 27 ناوەند
گواستنەوەی تیم: 1,500 ئۆتۆمبیل

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
موچه‌ی وه‌زاره‌تێكی هه‌رێم زیاد ده‌كات‌
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×