ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی رایگهیاند، ههرچهنده دەسەڵاتدارانی سنوری دەڤەری هەڵوێست بڕیاریاندا بەزۆر و فشار و سزا بایکۆت بە مامۆستایان بشکێنن، بهڵام ههوڵهكان سهریانگرت و بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوا "بڕیاری داوە سزای غیاباتی مامۆستایان بسڕێتەوە وهەژماریان نەکات".
ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی له راگهیهندراوێكدا باسی لهوهكردوه، "دوای ئەوەی لەسەرەتای ساڵی نوێدا دەسەڵاتدارانی سنوری دەڤەری هەڵوێست بڕیاریاندا بەزۆر و فشار و سزا بایکۆت بە مامۆستایان بشکێنن، بۆ ئەو مەبەستەش لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی زیاتر لە سێ هەزار مامۆستا بە غیابدان سزادران، بۆ سڕینەوەی سزاکان بەزویی چەند هەنگاوێکی کرداری گرتە بەر".
ئاماژهی بهوهشكردوه، تیمی پارێزەرانی خۆبەخشی پێكهێنا بۆ داکۆکی لە مامۆستایانی سزادراو، تیمی پارەزاران سەرەڕای وەرگرتنی سکاڵای مامۆستایانی سزادراو سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانیان کرد و داوای هەڵوەشاندنەوەی سزا نایاساییەکانیان کرد.
له راگهیهندراوهكهدا هاتوه، شاندێكی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی سەرانی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و پەروەردەکانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای سلێمانیان کرد بۆ سڕینەوەی سزاکان، لەگەڵ ڕێکخراوی CPT ئەمریکی تایبەت بە دەستگیرکراوان و سزادراوان کۆبونەوەو لەسەر داوای ئەنجومەن ڕێکخراوی ناوبراو سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەکانیان کرد و داوای هەڵوەشاندنەوەی سزاکانیان کرد.
ئهوهش خراوهتهڕو، "سوپاس بۆ خوای گەورە دوای ئەم هەوڵانەی ئەنجومەن و دڵسۆزان بەرهەمی هەوڵەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژئاوا دەرکەوتن و بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوا بڕیاری داوە سزای غیاباتی مامۆستایان بسڕێتەوە وهەژماریان نەکات".
له راگهیهندراوهكهدا ئهوهش هاتوه، "هیوادارین سڕینەوەی سزاکان تەنها غیابات نەگرێتەوە و ئەو مامۆستا و بەڕێوەبەرانەی بەبێ ویستی خۆیان لەسەر کارلابراون و لە قوتابخانەکانیان گواستراونەتەوە بگەڕێنرێنەوە، داواکارین بەڕێوەبەری پەروەردەکانی تریش سەرجەم سزاکان و ئەو ڕێکارانەی بەهۆی بایکۆتەوە بەرامبەر مامۆستایان گیراونەتەبەر هەڵبوەشێننەوە".