سەرۆكی هەرێم جەخت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن بە بەشداری هەمو لایەنەكان دەكاتەوە
  2024-04-16       370       

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێم كوردستان لەگەڵ باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق كۆبونەوەو جەخت لە گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بە بەشداری هەمو لایەنەكان دەكەنەوە.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی هەرێم، نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشەممە، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ‌  پاتريك دورێل، باڵيۆزى فه‌ره‌نسا له‌ عێراق كۆبوه‌وه‌و ده‌رباره‌ى دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، گفتوگۆيان كرد.

وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە "له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختيان له‌ گرنگيى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ به‌شداريى هه‌مو لايه‌نه‌كان كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌ره‌وپێشچونه‌كانى گفتوگۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى عێراقيى فيدراڵييان به‌ ئه‌رێنى هه‌ڵسه‌نگاند."

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبونه‌وه‌كه‌ بو.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×