بزوتنەوەی گۆڕان: سەردانی قوباد تاڵەبانی بۆ گەرمیان تەنیا نمایش بو
  2024-04-16       244       

مەكۆكانی بزوتنەوەی گۆڕان لە گەرمیان دەڵێن، سەردانی دو رۆژی رابردوی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم بۆ ناوچەكە، تەنیا نمایش و بانگەشەی پێشوەختی هەڵبژاردن بو.

ئاوێنە: مەكۆكانی كەلار و كفریی بزوتنەوەی گۆڕان لە راگەیەندراوێكدا دەڵێن: سەردانی قوباد تاڵەبانی بۆ گەرمیان تەنیا نمایش و بانگەشەی پێشوەختی هەڵبژاردن بو.

ئەو دو مەكۆیەی بزوتنەوەی گۆڕان ئاماژە بەوەدەدەن "لەکاتێکدا، خەڵک و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدانی ئەنفال چاوەڕوانی هێنانەوەی روفاتی ئازیزانیان بون لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە، بەڵام جگە لە دانانی تاجەگوڵینەیەک، جێگری سەرۆکی حکومەت هیچی دیکەی پێ نەبو."

هەروەها دەشڵێن"مایەی سەرنج بو، لە ڕوی خزمەتگوزاری و هەلی کاریش هیچ پرۆژەیەکی ستراتیژی گەورەو پڕ بەرهەم بۆ خەڵکی قوربانیدەری گەرمیان ڕانەگەیاندرا، لەکاتێکدا گەرمیان و شارەکانی زۆرترین داهاتی نەوت و ناوخۆیان هەیە."

سەبارەت بە شاری کفری-یش هێمایان بۆ ئەوەش كردوە كە "ئەو پرۆژانەی قوباد تاڵەبانی کردنیەوە یان بەڵینی پێدابون بکرێنەوە، بەشێکی زۆریان بەرهەمی مانگرتوانی شاری کفری بون و پێشتر بەڵێنی جێبەجێکردنیان دراوە."

دەشڵێن"چاوەڕوانی ئەوە بوین، کە جێگری سەرۆکی حکومەت ئەو دەیان پرۆژەیەی کە لەگەرمیان هەبون و لەکارکەوتون بەگەڕبخستبایەتەوە، نەک ئەو بەڵێنانەی چوار ساڵ پێش ئێستا بە خەڵکی بەشمەینەتی گەرمیان بفرۆشێتەوە."

دو مەكۆكەی گۆڕان سەبارەت بە حکومەتی خۆجێی گەرمیان و بەشداری گۆڕانیش هێما بۆ ئەوە دەكەن كە "چەندین جار جەختمان لە گۆڕانکاری لە پۆست و بەرپرسیارێتییەکان کردوەتەوە و دیارە کام لایەن نەهاتوەتە پێش."

دەقی راگەیەندراوەكە:

گۆڕان لەگەرمیان: سەردانی قوباد تاڵەبانی تەنیا نمایش و بانگەشەی پێشوەختی هەڵبژاردن بو

لە ساڵیادی سی و شەش ساڵەی مەرگەساتی ئەنفال، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، سەردانێکی دو رۆژەی بۆ گەرمیان ئەنجام دا.

لەکاتێکدا، خەڵک و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدانی ئەنفال چاوەڕوانی هێنانەوەی روفاتی ئازیزانیان بون لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە، بەڵام جگە لە دانانی تاجەگوڵینەیەک، جێگری سەرۆکی حکومەت هیچی دیکەی پێ نەبو.

مایەی سەرنج بو، لە ڕوی خزمەتگوزاری و هەلی کاریش هیچ پرۆژەیەکی ستراتیژی گەورەو پڕ بەرهەم بۆ خەڵکی قوربانیدەری گەرمیان ڕانەگەیاندرا، لەکاتێکدا گەرمیان و شارەکانی زۆرترین داهاتی نەوت و ناوخۆیان هەیە.

سەبارەت بە شاری کفری-یش ئەو پرۆژانەی قوباد تاڵەبانی کردنیەوە یان بەڵینی پێدابون بکرێنەوە، بەشێکی زۆریان بەرهەمی مانگرتوانی شاری کفری بون و پێشتر بەڵێنی جێبەجێکردنیان دراوە.

هەر بۆیە ئێمە لە بزوتنەوەی گۆڕان لە گەرمیان بڕوای نەگۆڕمان بە خزمەتکردنی خەڵکی ناوچەکەمان هەیە بێ منەت کردن و پێ فرۆشتەوەو چاوەڕوانی ئەوە بوین، کە جێگری سەرۆکی حکومەت ئەو دەیان پرۆژەیەی کە لەگەرمیان هەبون و لەکارکەوتون بەگەڕبخستبایەتەوە، نەک ئەو بەڵێنانەی چوار ساڵ پێش ئێستا بە خەڵکی بەشمەینەتی گەرمیان بفرۆشێتەوە.

سەبارەت بە حکومەتی خۆجێی گەرمیان و بەشداری گۆڕانیش، چەندین جار جەختمان لە گۆڕانکاری لە پۆست و بەرپرسیارێتییەکان کردوەتەوە و دیارە کام لایەن نەهاتوەتە پێش.

مەکۆکانی کەلار و کفری بزوتنەوەی گۆڕان

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
موچه‌ی وه‌زاره‌تێكی هه‌رێم زیاد ده‌كات‌
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×