قوباد تاڵەبانی: دەبێت هەڵبژاردن بكرێت و لەوە زیاتر دوانەكەوێت
  2024-04-16       244       

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، رایگەیاند، سورین لەسەر بۆچونی خۆمان و دەبێت هەڵبژاردن بكرێت و لەوە زیاتر دوانەكەوێت.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەكەی، ئەمڕۆ سێشەممە، لە دەباشان، قوباد تاڵەبانی، جێگرى سەرۆک وەزیرانی هەرێم لەگەڵ ماوریتسیۆ گرێنگانتی، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق كۆبۆتەوەو دوایین پەرەسەندنەکانی سەر گۆڕەپانی سیاسی و بەتایبەت پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیان تاوتوێ کرد.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە، لەوبارەیەوە جێگرى سەرۆک وەزیران "بەگرنگییەوە پەرۆشی خۆی بۆ بەرێوەچونی پرۆسەى هەڵبژاردنەکان بۆ خولی داهاتوی پەرلەمانی کوردستان دەربڕی لەپێناو کاراکردنی دەسەڵاتەکانی یاسادانان بۆ خزمەتکردنی زیاتری هاوڵاتیان" و جەختیشی کردەوە کە "سورین لەسەر بۆچونی خۆمان و دەبێت هەڵبژاردن بکرێت و لەوە زیاتر دوانەکەوێت."

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
موچه‌ی وه‌زاره‌تێكی هه‌رێم زیاد ده‌كات‌
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×