رۆژنامەی العربي الجدید: لە سەردانەكەی سودانی بۆ واشنتۆن دۆسیەی بوونی سەربازی ئەمریكا لە عێراق یەکلانەکرایەوە
  2024-04-17       164       

رۆژنامەی (العربي الجدید) ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ‌ سەردانەكەی سودانی بۆ واشنتۆن كۆتایدێت, بەبێ‌ یەكلاكردنەوەی دۆسیەی بوونی سەربازی ئەمریكا لە عێراق.

سەرەڕای پێشبینیەكان و ئەو پەیامە میدیاییانەی سودانی و هێزە شیعیەكانی پشتیوانی لە عێراق لەبارەی كردنەوەی دۆسیەی چوونە دەرەوەی سوپای ئەمریكا لە عێراق رایانگەیاند, بەڵام ئەو دۆسییە یەكلانەكراوەتەوە, بەڵكو سودانی لەگەڵ بایدن لەسەر پەیوەندی بەردەوام لەسەر كۆی ئاستەكان قسەیكردووە.

سەرچاوەیەكی باڵا لە وەفدەكەی  سودانی بە  رۆژنامەی (العربي الجدید) رایگەیاند: دیدارەكانی سودانی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریكا راشكاو بووە, چەندین دۆسیەی لەخۆگرتووە, لەوانە, دۆخی ئەمنیی و داعش, چالاكی گروپە چەكدارەكانی هاوپەیمانی ئێران, پەیوەندی نێوان بەغدادو هەولێر, دۆخی ئازادییەكان و مافی مرۆڤ, كۆمەڵێك دۆسیەی تر.  

گفتوگۆ لاوەكییە زۆر لەنێوان بەرپرسانی عێراق و ئەمریكا سەبارەت بەسزاكانی سەر بانكە ئەهلیەكانی عێراق بەڕێوەچووە, بەرپرسانی ئەمریكا زۆر راشكاو بوون و رایانگەیاندووە, ئامانجی ئەو سزایانە بۆ روبەڕوبونەوەی ئێران و مامەڵەكردنە لەگەڵی و بەهانەوە چونیەتی بە دۆلاری ئەمریكی.

سودانی لە دیدارە فەرمیەكایندا, وا خۆی نمایش كردووە, رەزامەندی و پشتیوانی تەواوی پێكهاتە سیاسەكانی بەدەستهێناوەو جەختی لەوەكردووە, حكومەتەكەی بەیەك دوری دەوەستێت لە ململانێ‌ هەرێمایەتیەكان لەناوچەكە.  

دۆسیەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ سەركردە سەربازییەكان بەجێهلدراوە, بەو مانایەی بوونی سوپای ئەمریكا لە عێراق یەكلانەكراوەتەوە, ئەمریكیەكان نایانەوێت لەم كاتەدا هیچ قسەیەك لەبارەی كشانەوە بكەن.

پێناچێت چوونە دەرەوەی ئەمریكا یان كۆتایهاتنی دۆسیەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەدیبێت, بەتایبەت كە سودانی و وەفدەكەی ئەو دۆسیەیان نەكردووتەوە, بەڵكو سودانی لەبارەی گرنگیدانی عێراق بە بەدەستهێنانی شارەزایی و چەك لە ولایەتە یەكگرتووەكان قسەیكردووە, پەرۆشی وڵاتەكەشی بۆ هاوبەشی ئەمنیی دەربڕیوە.

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
موچه‌ی وه‌زاره‌تێكی هه‌رێم زیاد ده‌كات‌
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×