بۆ جاری 16هەم، پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە شاری هەولێر کرایەوە و 300 دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە تیایدا بەشدارن.
ئاوێنە: بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، بە ئامادەبوونی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و بە بەشداری 300 دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە، 16مین پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێت بۆ کتێب لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان کرایەوە.
پێشانگاکە رۆژانە لە کاتژمێر 10:00ی بەیانییەوە تاوەکو کاتژمێر 8:00ی کراوە دەبێت و تیایدا ملیۆنێک و 500 هەزار ناونیشانی جیاوزی کتێب نمایش دەکرێت، هەروەها بە رێژەی %50 داشکاندن بۆ بەرهەمەکان کراوە.