وەزیری ئاوی عێراق: یەدەگی ئاو لە ئاستێکی باشدایە و لە پێویستی کشتوکاڵ زیاترە
  2024-05-02       131       

وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عێراق ڕایگەیاند، یەدەگی ئاو لە وڵاتدا لە ئاستێكی باشدایە و بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی لە سەرەتای وەرزی دروێنەكردنداین، هاوكات بڕی ئەو ئاوەی لە بەنداوەكاندایە زیاترە لەو بڕەی كە بۆ كشتوكاڵكردن پێویستە.

عەون زیاب، وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عێراق لە بارەی ڕێژەی ئاوی یەدەگ لە وڵات و مەترسیی لە سەر دابینكردنی ئاو بۆ كشتوكاڵی وەرزی داهاتوو، بۆ میدیا عێراقییەكان دەدوێت.

عەون زیاب ڕایگەاند، یەدەگی ئاو لە وڵاتدا لە ئاستێكی باشدایە و بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی لە سەرەتای وەرزی دروێنەكردنداین، هاوكات بڕی ئەو ئاوەی لە بەنداوەكاندایە زیاترە لەو بڕەی كە بۆ كشتوكاڵكردن پێویستە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەنداوی دەربەندیخان نزیكە لە پڕبوون لە كاتێكدا لە چەند ساڵی ڕابردوودا بە وشكەساڵییەكی سەختدا تێپەڕبوو، هاوكات بەنداوی حەمرین كە ئاوی ئاودێری بۆ ناوچەی دیالە دابینكردن دەكات، ئێستا لە باشترین بارودۆخدایە.

ئەوەشی خستەڕوو، وەزارەت بەپێی پلانێكی درووست كار بۆ دابەشكردنی ئاو دەكات، بۆ ئەوەی ئەگەر لە ساڵانی داهاتوودا وشكەساڵی ڕووبدات، بتواندرێت ڕووبەڕووی ببینەوە و پێویستە گرنگییەكی زۆریش بە كۆگاكردن بدەین.

جێگەی ئاماژەیە، دەوڵەتی داگیركەر تورك ٢٠ بەنداوی لەسەر ڕووباری دیجلە و فوڕات درووستكردووە، ئەمەش مەترسی لەسەر وشكەساڵی و كەمبوونەوەی ئاوی لە عێراق درووست كردوە،  دەوڵەتی تورك ٧٠٪ پشكی ئاوی عێراق دەدزێت و بەریناداتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×