گفتوگۆی قەریب #9 لەڕۆژی جیهانی ئازادی ڕۆژنامەگەریدا: پێشێلکارییەکان دژی ڕۆژنامەنووسان
  2024-05-03       131       

بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ئازادی ڕۆژنامەگەرییەوە، بانگهێشتتان دەکەین لەگەڵمان بن لەگفتوگۆکردن لەسەر پێشێلکارییە بەردەوامەکانی دژی ڕۆژنامەنووسان لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەتایبەتی ژمارەیەکی زۆری ڕۆژنامەنووسان کە لە٧ی ئۆکتۆبەرەوە لەکەرتی غەززە کوژراون. تا ئێستاش ڕۆژنامەنووسان ڕووبەڕووی چەندین جۆر توندوتیژی دەبنەوە بۆ ئەوەی دەنگیان کپ بکرێت‌و نەتوانن کارەکانیان ئەنجام بدەن.

لەدوایین مانگەکانی ساڵی ڕابردووەوەو تا ئێستا ژمارەی کوژراوانی ڕۆژنامەنووسان بۆ ئاستێکی بێ وێنە بەرزبووەتەوە، بەتایبەتی لەشەڕی بەردەوامی کەرتی غەززەدا. بەپێی دوایین ئامارەکانی لیژنەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان، ژمارەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی لەغەززە کوژراون، گەیشتووەتە ٩٤ ڕۆژنامەنووس، ٩٢ فەلەستینی‌و ٢ ئیسرائیلی.

تەنها لەماوەی یەک مانگدا، واتە لە ٧ی ئۆکتۆبەر تا ٧ی تشرینی دووەم، ٣٧ ڕۆژنامەنووس لەغەززە کوژراون، کە بە بەرزترین ژمارەی ڕۆژنامەنووس دادەنرێت لەماوەی یەک مانگدا لەساڵی ٢٠١٩ەوە کوژراون. ئەم واقیعە درێژ دەبێتەوە بۆ دەرەوەی سنوورەکانی غەززە، بەو پێیەی ٣ ڕۆژنامەنووس لەسەر سنووری لوبنان لەگەڵ ئیسرائیل کوژران. لێکۆڵینەوەکانی هێزە نێودەوڵەتییەکانی یونیفیل کە لەباشووری لوبنان چالاکی دەکەن، راگەیاندووە کە کوشتنیان بە ئەنقەست بووە.

جگە لەکوشتن، ڕۆژنامەنووسان بەردەوامن لەبەرکەوتنی چەندین جۆری توندوتیژی، لەبێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ، ڕفاندن‌و دەستبەسەرکردن، هەراسانکردنی یاسایی‌و توندوتیژی دیجیتاڵی. ئەم پێشێلکارییانە بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان تا ئێستاش لەچەند وڵاتێکدا تۆمار دەکرێن، لەوانە ئوردن‌و عێراق‌و وڵاتانی دیکە.

لەبەر ڕۆشنایی ئەو ڕاستیانە، چەندین جار داوای لێپرسینەوەو لێپێچینەوەی یاسایی کراوە بۆ گەیشتن بەدادپەروەری لەدۆسیەکانی بەئامانجگرتنی ڕۆژنامەنووسان، بەتایبەتی لەغەززەو باشووری لوبنان، بەو پێیەی ڕاستییەکان دەرخەری ئەوەن، لەزۆر حاڵەتدا، بەئامانجگرتنی ڕۆژنامەنووسان بەمەبەست بووە. یونسکۆ ئاماژە بەوە دەکات کە لەکۆی ١٠ حاڵەتی کوشتنی ڕۆژنامەنووسان، ٩ حاڵەتیان بەچارەسەرنەکراوی ماونەتەوە، ئەمەش پێویستی بەپەلەی چارەسەرکردنی هۆکارەکانی دەربازبوونی پێشێلکاران لەسزادان‌‌و پاراستنی ئەو ڕۆژنامەنووسانەیە کە ژیانی خۆیان دەخەنە مەترسییەوە بۆ ئەوەی ڕاستییەکان بڵێن.

ئەم پێشێلکارییانە دەبنە جێی سەرنجی گفتوگۆکەمان، بەگرنگیدانێکی تایبەت بەکوشتنی ڕۆژنامەنووسان‌و بەردەوامی کولتووری دەربازبوونی پێشێلکاران لەسزادان لەغەززەو شوێنەکانی دیکە، گفتوگۆکەمان باس لەپاڵنەرەکانی پشت ئەم تاوانانەش دەکات کە زۆربەی تاوانبارانیان بێ سزادان بۆی دەرچوون .

 

بەشداربووان:

جۆن داغر، پەیامنێرانی بێ سنوور

زیا ئەلکەحلۆت، ڕۆژنامەنووسێکە کە ڕووماڵی غەززەی کردووە، بۆ ماوەی مانگێک لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە لەناوخۆی غەززە دەستگیرکراوەو تووشی ئەشکەنجە بووە ئەمڕۆ، دوای ئەوەی بەم دواییە کەرتی بەجێهێشتووە، لەمیسردایە.

ئەیمەن موهەنا، دامەزراوەی سەمیر قەسیر

داجی داود - ڕۆژنامەنووس

مستەفا ناسر، سەرۆکی کۆمەڵەی داکۆکی لەئازادی ڕۆژنامەگەری لەعێراق

گفتوگۆکە لەلایەن سەرنووسەری بەرنامەی "قەریب" خاتوو نەدا عەبدولسەمەد سەرپەرشتی دەکرێت

 #Qaribmedia و #worldpressfreedomday 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×