وەفدێكی سینات بۆ نێچیرڤان بارزانی: ئەمریكا وەك هاوپەیمانێك گرنگی بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێم دەدات
  2024-05-04       600       

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، وەفدێكی سیناتی ئەمریكا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆبوەوە. بەپێی راگەیەندراوی سەرۆكایەتی هەرێم، وەفدەكە "به‌رده‌واميى پشتيگريى ئه‌مه‌ريكاى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دوپات كرده‌وه‌و ئاماژه‌يان به‌وه‌دا كه‌ ئه‌مه‌ريكا وه‌ك هاوپه‌يمانێك بايه‌خ و گرنگى به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌دات."

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی هەرێم، سەرلە به‌ياني ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ وەفدێكی سیناتى ئه‌مه‌ريكا كرد كه‌ له‌ سيناتۆر جۆنى ئێرنتس و سيناتۆر تێد با‌د و ژماره‌يه‌ك له‌ ياوه‌رانيان پێكهاتبو.

وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە، له‌ كۆبونه‌وه‌كەدا بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، كێشه‌كانى هه‌ولێرو به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان و دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌گشتى، تاوتوێ كران.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، وەفدەكەی سینات، "به‌رده‌واميى پشتيگريى ئه‌مه‌ريكاى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دوپات كرده‌وه‌ و ئاماژه‌يان به‌وه‌ دا كه‌ ئه‌مه‌ريكا وه‌ك هاوپه‌يمانێك بايه‌خ و گرنگى به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌دات. هه‌روه‌ها ستايشى رۆڵى پێشمه‌رگه‌يان له‌ تێكشكاندنى داعش و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى عێراقدا كرد."

لاى خۆيه‌وه‌ نێچيرڤان بارزانى، جه‌ختى له‌ خواستى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ بره‌ودان به‌ هاريكاريى هاوبه‌ش و په‌يوه‌ندييه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا كرده‌وه‌.

چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بابه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبونه‌وه‌كه‌ بو كه‌ باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له‌ عێراق و كونسوڵى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له‌ هه‌رێمى كوردستان، ئاماده‌ى بون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×