لە ناحیەی روڤیا تانكەرێك گڕی گرت و شۆفێرەكەی گیانی لەدەستدا
  2024-05-04       138       

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، تانكەرێكی سوتەمەنی لەسەر پردی ناحیەی روڤیا وەرگەڕاو گڕی گرت بەهۆیەوە شۆفێرەكەی گیانی لەدەستدا.

ئاوێنە: ئازاد تەها، وتەبێژی هاتوچۆی دهۆك لە راگەیەندراوێكدا وتی، سەعات 11ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، تانكەرێكی سوتەمەنی لەسەر پردی روڤیاو لەسەر رێگەی روڤیا بۆ بەردەڕەش وەرگەڕاو لە ئەنجامدا گڕی گرت.

ئەوەشی خستۆتەڕو، لە روداوەكەدا شۆفێری تانكەرەكە گیانی لەدەستداوە.

بەپێی زانیارییەكان ئەو كەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی "مستەفا تەحسین ساڵح" بوە.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×