شارەزایەکى کەشناسى لەبارەى بارینى تەرزە هۆشداریی دەدات
  2024-05-05       324       

ئاراس جەبار ڕایگەیاند، ئەم قۆناغەی ماوە لەم شەپۆلە لە ئەمڕۆوە تا سێشەمە دیاردەی زیاتری تێدا دەبینرێت لەوانەش بارینی تەرزەی گەورە بە قەبارەیەکی گەورەتر لەوانەی پێشتر بینراون لە کوردستان، یەکێکى دیکەش لەوانە درووستبوونی گێژەڵوکە Tornado جا لەکوێ و چ شوێنێ ئەوەیان نادیار ئەبێت.

ئاراس جەبار شارەزاى بوارى کەشناسى لە پەڕەى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک لەبارەى بارینى تەرزەى قەبارە گەورە و درووستبوونى گێژەڵوکە ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەم قۆناغەی ماوە لەم شەپۆلە لە ئەمڕۆوە تا سێشەمە دیاردەی زیاتری تێدا دەبینرێت لەوانەش بارینی تەرزەی گەورە بە قەبارەیەکی گەورەتر لەوانەی پێشتر بینراون لە کوردستان.

دەشڵێت، یەکێکى دیکەش لەو دیاردانەى لەم دوو ڕۆژەدا دەبیندرێت درووستبوونی گێژەڵوکە Tornado جا لەکوێ و چ شوێنێ ئەوەیان نادیار ئەبێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ماوەى چەند ڕۆژێکە شەپۆلێکى بارانبارین ناوچە جیاوازەکانى هەرێمى کوردستانى گرتووەتەوە و بەپێى وتەى شارەزایان ئەو شەپۆلە تا کۆتاى ئەم هەفتەیە بەردەوام دەبێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×