به‌شێك له‌میدیاكانی عێراق ئاشكرای ده‌كه‌ن كه یه‌كێك له‌هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی نه‌ناردنی موچه‌ی مانگی 4ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم ئه‌وه‌یه كه حكومه‌تی هه‌رێم داوای پارەی زیاتری کردووە لەلیستی موچەی ئەم مانگەدا کە بۆ بەغدای ناردووە، به‌ڵام وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم ده‌ڵێت، "بەراورد بەمانگەکانی 2 و 3، نەخێر پارە زیاد نەکراوە."
ئاوێنه: ئەمڕۆ 5ی 5ی 2024ـە، تائێستا حكومه‌تی عێراق پاره‌ی موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانی بۆ مانگی 4 ڕه‌وانه نه‌كردووه‌و هیچ واده‌یه‌كیش بۆ ناردنی پاره‌كه دیارینه‌كراوه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی به‌شێك له‌میدیاكانی عێراق بڵاویانكردۆته‌وه، یه‌كێك له‌هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی نه‌ناردنی موچه‌ی مانگی 4ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم بۆ جیاوازی له‌لیستی موچه‌ی ئه‌و مانگه‌و مانگی 3 ده‌گه‌ڕێته‌وه كه وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێم ره‌وانه‌ی به‌غدای كردوه.
به‌گوێره‌ی جیاوازیه‌كه، كۆی پاره‌ی پێویست بۆ موچه‌ی مانگی 3ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم بڕی 913 ملیار دینار بووه، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و لیسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم بۆ مانگی 4 ڕه‌وانه‌ی به‌غدای كردووه، بڕی پاره‌ی پێویست بۆ 969 ملیار دینار به‌رزكراوه‌ته‌وه، حكومه‌تی عێراقیش داوای ڕونكردنه‌وه‌ی له‌باره‌ی زیادبونی بڕی پاره بۆ موچه‌خۆرانی هه‌رێم كردوه له‌ماوه‌ی مانگێكدا كه بڕه‌كه‌ی 56 ملیار دیناره.
له‌به‌رامبه‌ردا هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "بەراورد بەمانگەکانی 2 و 3، نەخێر پارە زیاد نەکراوە."
وتیشی، "ئێمە 969 ملیار دینارمان داوا کردبو، ئەم مانگەش 970 ملیارمان داواکردووە، بەڵام عێراق نزیکەی 20 ملیارێکی لێ دەبڕێت کە بەشی خانەنشینانە."
له‌باره‌ی واده‌ی ناردنی پاره له‌به‌غداوه، وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان وتی، "ئەوەی پەیوەستە بەئێمەوە لەناردنی لیستی موچەو بابەتی میزانی موراجەعەو ئەوانەی پێویستە کردومانە، بەڵام هۆکاری دواکەوتنەکە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵە."
ئەوەشی وت، "بەهەموو پێوەرەکان دەبێت ئەم هەفتەیە وەزارەتی دارایی عێراق موچە بنێرێت."