"موچەی مانگی 4 بەدەستپێکردنی به‌بانكیكردنی‌ موچه‌و ڕادەستکردنی داهاتی ناوخۆ دەنێردرێت"
  2024-05-05       640       


به‌وته‌ی‌ ئه‌ندامێكی‌ كوردی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگه‌یاندووه‌، موچەی مانگی 4ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم بەدەستپێکردنی به‌بانكیكردنی‌ موچه‌و ڕادەستکردنی داهاتی ناوخۆ دەنێردرێت.

ئاوێنه‌: ئێوارەی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، سەرۆک وەزیرانی عێراق له‌گه‌ڵ وەزیرانی کشتوکاڵی عێراق‌و هەرێم‌و ژماره‌یه‌ك له‌په‌رله‌مانتارانی‌ عێراق كۆبوه‌وه‌.

سۆران عومەر، ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق كه‌ به‌شدار بووه‌ لەکۆبونەوەکەدا ڕایگه‌یاند، سودانی وتویەتی، "حکومەتی هەرێمی کوردستان تازە ڕازیی بووە کە داهاتی نانەوتی رادەست بکات و بانکی TBIیش دەست بەبەبانكیكردنی [تەوتین] بکات؛ موچەی مانگی نیسان بەدەستپێکردنی تەوتین‌و رادەستکردنی داهاتی ناوخۆ دەنێردرێت".
 
وتیشی، لەكۆبونەوەكەدا سەرۆك وەزیرانی عێراق جه‌خیكرده‌وه‌ كه‌ بەبانكیكردنی موچە لەرێگای بانكی TBI دەستپێدەكات و پابەندن بەجێبەجێكردنی بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق بۆ بەبانكیكردنی موچە.

ئەو پەرلەمانتارە هۆكاری دواكەوتنی ناردنی موچەی ئاشكراكردو وتی، "بەهۆی پرسی داهاتە نانەوتییەكانی هەرێم‌و بەبانكیكردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمەوە ناردنی موچەی مانگی 4دواكەوتووە".

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌ له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا سودانی‌ باسی‌ له‌وه‌ كردووه‌، بۆ جێگیرکردنی موچەی ئەو فەرمانبەرانەی کە لەدەرەوەی (هەژماری من)ی حکومەتی هەرێمن ژمارەیان زیاتر لە 700 هەزارە لەبانکی TBI جێگیر دەکرێن ئەمەش دوو مانگی پێویستە. 

سۆران عومه‌ر ده‌شڵێت، "پرسیم ئایا تەنها بانکی TBI دەتوانێ ته‌وتین بکات، وتی بەڵێ لەگەڵیان دانیشتوم ئامادەییان هەیە، دەربارەی قبوڵکردنی هەژماری من ئاماژەی بەوەکرد جارێ ئەوەی لەوێ حسابی بۆکراوەتەوە قبوڵی ئەکەن، ئەوی دیکە لە TBI حسابی بۆ دەکرێتەوە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×