بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر بڵاوی کردەوە، بەهۆی هەورە بروسکەوە هێڵی ئینتەرنێتی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان پچڕاوە و هەربۆیە کارەکانمان راگرتووە، دەشڵێن، داوا لە هاوڵاتییان دەکەین سەردانمان نەکەن تا ئەو کاتەی سیستەم و هێڵی ئەنتەرنێت دەکەوێتەوە کار.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەکى ئەمرۆ هەورە بروسکەیەکی بەهێز لە تاوەری هێڵی ئەنتەرنیتی بەڕێوەبەرایەتییەکەمانی دا و به هۆیەوە رایی کردنی مامەڵەی هاوڵاتییان ڕاگیرا.
لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، داوا لە هاوڵاتییان دەکەین سەردانمان نەکەن تا ئەو کاتەی سیستەم و هێڵی ئەنتەرنێت دەکەوێتەوە کار.
جێگەى ئاماژەیە، بەهۆی هەمان هەورە بروسکەوە لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆى هەولێر هاوڵاتییەک برینداربوو.