هەرێمی کوردستان ڕازیبوو داهاتی ناوخۆ ڕادەستی بەغدا بکات
  2024-05-06       405       

بەغدا و هەولێر لەبارەى رادەستکردنى داهات رێککەوتن، لە قۆناغى یەکەمدا 50%ـی داهاتى گومرگ و باج بە نەختینەیى دەخرێتە سەر هەژمارى بانکى وەزارەتى دارایی فیدراڵ.
 
ئەو رێککەوتنە لە سەردانى شاندێکى حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ بەغدا لە 28ـی نیسان کراوە. ئامانج رەحیم، سکرتێرى ئەنجوومەنى وەزیران سەرۆکایەتى شاندەکەى کرد، بە گوێرەى زانیارییەکان شاندەکە لە بەغدا گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتن لە بارەى پرسی رادەستکردنى داهاتى نانەوتیى گومرگ و باج کە دەخرێتە سەر هەژمارى وەزارەتى دارایی فیدراڵ لە بانکى ناوەندى، بە ژمارەى (70018) کە بۆ ئەو مەبەستە کراوەتەوە.
 
رێککەوتنەکە لەگەڵ لیژنەیەکی باڵای عێراق کراوە، محەممەد تەمیم، وەزیرى پلاندانانى عێراق سەرۆکایەتیی کردووە، هاوکات بەگوێرەى زانیارییەکان، بڕیارە "بەم نزیکانە" هەرێمى کوردستان 50%ـی داهاتى گومرگ و باجى هەردوو مانگى شوبات و ئاداری بە نەختینەیی بخاتە سەر هەژمارە بانکییەکەى وەزارەتى دارایی فیدراڵ.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×