حەماس بە پێشنیاری ئاگربەست رازی بو
  2024-05-06       216       
خەڵكی غەززە خۆشی خۆیان بە پەسەندكردنی ئاگربەست لەلایەن حەماسەوە دەردەبڕن

بزوتنەوەی حەماس رایگەیاند، بە پێشنیارەكەی قەتەرو میسر بۆ ئاگربەست رازی بون و ئەو دو وڵاتەشیان لەو پێشهاتە ئاگاداركردۆتەوە.

ئاوێنە: بزوتنەوەی حەماس، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، ئیسماعیل هەنیە، سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەكەیان پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ هەریەكە لە سەرۆك وەزیرانی قەتەرو بەڕێوەبەری هەوڵگری میسردا ئەنجامداوەو تێیدا ئاگاداری كردونەتەوە كە بزوتنەوەی حەماس رازییە بە پێشنیاری ئاگربەست بە نێوەندگیری ئەو دو وڵاتە.

بەپرسێكی حەماس وتویەتی، ئێستا تۆپەكە لە گۆڕەپانی ئیسرائیلدایە.

لەدوای راگەیاندنی بڕیارەكەی حەماس خەڵكی غەززە بۆ دەربڕینی شادی هاتنە سەر شەقامەكان.

هێشتا دیار نییە ئیسرائیل بە پێشنیارەكە رازییە یاخود نا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×