زیاتر لە 37 ملیۆن کەس کارتی نیشتمانییان دەرکردووە
  2024-05-07       185       

تا ئێستا زیاتر لە 37 ملیۆن کەس کارتی نیشتمانییان دەرکردووە و ژمارەی مامەڵەکانیش بۆ دەرکردنی کارتەکە کەمیکردووە.

هاووڵاتییان کە لە ڕێی ئەلیکرتۆنییەوە داوای دەرکردنی کارتی نیشتمانی پێشکەش دەکەن، گلەییان لە سستی بەڕێوەچوونی مامەڵەکانیان هەیە و سەرەگرتن لە هەندێک شاردا دوو هەفتە تا مانگێکی دەوێت.

لەو بارەیەشەوە میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، هۆکاری دواکەوتنی تەواوبوونی کارتی نیشتمانی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی هاووڵاتییان بە ڕێگەی ئەلیکترۆنی داوای مامەڵەکردن پێشکەش دەکەن و ناچشن بەدەمییەوە، ئەوەش وا دەکات کاتی مامەڵەکەیان دوابخرێت.

ڕوونیشێکردەوە کە ژمارەی پێشکەشکردنی داوای دەرکردنی کارتی نیشتمانی کەمیکردووە و بەمنزیکانەش ئاماری نوێ بڵاودەکەنەوە.

وتەبێژەکەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕاشیگەیاند تا ئێستا زیاتر لە 37 ملیۆن کەس بوونەتە خاوەنی کارتی نیشتمانی.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×