دەستەی پەخشی ئیسرائیل: لایەكی دەروازەی رەفحمان كۆنتڕۆڵ كرد
  2024-05-07       201       

ئیسرائیل رایگەیاندووە، لایەكی دەروازەی رەفح كۆنتڕۆڵ كردووە، ئاماژەی بەوە كردووە، ئەو شوێنەی كۆنتڕۆڵكراوە، سنووری وشكانی نێوان فەلەستین و میسرە، دەروازەكە داخراوە و كاركردن تێیدا وەستاوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 7-5-2024، دەستەی پەخشی ئیسرائیل، راگەیاندووە، سوپای وڵاتەكەی بە تەواوی كۆنتڕۆڵی لایەكی دەروازەی رەفحی فەڵەستینی كردووە.

لە هەواڵەكەدا هاتووە، ئەو شوێنەی كۆنتڕۆڵكراوە، سنووری وشكانیی نێوان فەڵەستین و میسرە، دەروازەكە داخراوە و كاركردن تێیدا وەستاوە.

سوپای ئیسرائیل روونی كردووەتەوە، هێزەكانیان دەستیان بە ڕووپێووی دەروازەكە كردووە، هێزی تایبەتیان لەو شوێنە جێگیر كردووە، كە ناوچەی غەزاویی لە دەروازەی رەفح.

رەفەح شارێكی فەڵەستینیە، كەوتووە سەر سنووری نێوان ئیسرائیل و میسر، زیاتر لە ملیۆنێك و 500 هەزار ئاوارەی غەززە روویان لەو شارە كردووە، رۆژی دووشەممە، سوپای ئیسرائیل داوای لە هاووڵاتییانی كرد ئەو شوێنە چۆڵ بكەن.

لە حەوتی ئۆكتۆبەری 2023، شەڕی نێوان ئیسرائل و حەماس، دەستی پێكردووە، زياتر لە 35 هەزار كەس گیانی لە دەست داوە، هەروەها زیاتر لە 70 كەس بریندار بوون، تا ئێستا هیچ دەستپێشخەرییەك بۆ وەستانی شەڕەكە سەركەوتوو نەبووە.

هەرچەندە دوێنێ شەو، ئیسماعیل هەنییە، بەرپرسی مەكتەبی سیاسی حەماس، دانوسانكارانی قەتەڕ و میسری ئاگەدار كردووەتەوە كە ئەوان بە ئاگربەست ڕازین، لەپێشنیازەكەدا، هەر ئاگر بەستێك 40 رۆژ دەخایەنت، هاوكات بەپرسانی ئیسرائیل رەتیان كردەوە بەو ئاگربەستە رازین، چونكە پێشنیازێكی نەرمە لەلایەن میسرەوە پێشكەشكراوە.

هاوكات، ماڵپەڕی (ئەکسیۆس)ی ئەمریکیش جەختی لەسەر ئەوە كردووەتەوە، كە سوپای ئیسرائیل جموجۆڵە سەربازییەکانی بۆ کۆنترۆڵکردنی دەروازەی ڕەفەح، لە چەند کاتژمێری داهاتوو دەست پێدەكات.

سەرچاوەكە باسی لەوەش کردووە، کە هێزەکانی سوپای ئیسرائیل پلانیان هەیە دەروازەکە بەتەواوی کۆنتڕەڵ بكەن، ئەوەش بە ئامانجی چاودێریكردنی هەموو ئەو هاوکارییانە، کە دەچێتە ناو غەزەوە.

ماڵپەڕە ئەمریكییەكە ئاماژەی بەوەش کردووە، تەلئەبیب پێی وایە کۆنتڕۆڵکردنی دەروازەی ڕەفەح بەتەواوی، توانای سەرەکیی حەماس لەناو دەبات، بۆ ئەوەی پیشان بدات، کە هێشتا حوکمڕانیی غەزە دەکات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×