سیروان ساڵح ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بەهۆی درووستبوونی کەڵەکه هەوری ناوخۆییەوە لە کاتەکانی نێوان نیوەڕۆ تا خۆرئاوابوون له زۆرینەی ناوچه کوێستانییەکان و ناوچەکانی گەرمیان ئەگەری چەند تاوێکی باران و هەورە بروسکە هەیە، دەشڵێت، لە ئەمشەوەوە لە هەموو ناوچەکان بە تەواوەتی شەپۆلی بارانبارین کۆتایی دێت و کەش جێگیر دەبێتەوە.
سیروان ساڵح، شارەزاى بوارى کەشناسى لەبارەى کۆتایی هاتنى شەپۆلى بارانبارین و بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما لە فەیسبوکى خۆى بەمجۆرە زانیارى خستووەتەڕوو.
سیروان ساڵح ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بەهۆی درووستبوونی کەڵەکه هەوری ناوخۆییەوە لە کاتەکانی نێوان نیوەڕۆ تا خۆرئاوابوون له زۆرینەی ناوچه کوێستانییەکان و ناوچەکانی گەرمیان ئەگەری چەند تاوێکی باران و هەورە بروسکە هەیە.
ئەو شارەزاى بوارى کەشناسییە باسى لەوەشکردووە، لە ئەمشەوەوە لە هەموو ناوچەکان بە تەواوەتی شەپۆلی بارانبارین کۆتایی دێت و کەش جێگیر دەبێتەوە.
لە کۆتایدا سیروان ساڵح وتویەتى، لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوه پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.