ڤیدیۆ..لەزاخۆ تۆمەتبارێكی ماددەی هۆشبەر لەدوای روبەڕوبونەوە بە برینداری دەستگیركرا
  2024-05-07       256       

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، لەناو شاری زاخۆ، تۆمەتبارێكی ماددەی هۆشبەر لەدوای ڕوبەڕوبونەوەی هێزە ئەمنییەكان و برینداركردنی سێ كارمەندی ئاسایش، خۆیشی بە برینداری دەستگیركرا.

ئاوێنە: بەگوێرەی زانیارییەكان، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، لە كاتی هەوڵدانی هێزە ئەمنییەكاندا بۆ دەستگیركردنی، تۆمەتبارێك لە گەڕەكی خواكورك لە زاخۆ لە ئۆتۆمبێلەكەی دابەزیوەو تەقەی لە هێزە ئەمنییەكان كردوەو سێ كارمەندی ئاسایشی برینداركردون.

دواتر هێزە ئەمنییەكانیش تەقەیان لە تۆمەتبارەكە كردوە دوای برینداركردنی، دەستگیركراوە.

لێرە كلیك بكە بۆ بینینی ڤیدیۆی ساتی روبەڕوبونەوەكە

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×