کۆمیسیۆن: ئامادەکارییەکانمان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕاگرت
  2024-05-08       285       

دوای سکاڵای مەسرور بارزانی لە دادگەی فیدراڵی، بە بڕیاری ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی عێراق، سەرجەم ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ڕاگیرا.

ئاوێنە:  دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، لەسەر سکاڵای مەسرور بارزانی بڕیاری دا جێبەجێکردنی سیستەمی تۆمار و پەسەندکردنی لیستی کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ڕابگرێت، تاوەکو ئەوکاتەی دۆسیەکە یەکلایی دەبێتەوە.

جومانە غەلای؛ وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، "ئەمڕۆ چوارشەممە، بە بڕیاری ئەنجوومەنی کۆمیسیاران سەرجەم ئامادەکارییەکانی بەڕێوەبردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ڕاگیرا."

 لە ماوەی مانگێکدا دادگەی فیدراڵی بڕیاری کۆتایی لەسەر سکاڵاکە لەبارەی دابەشکاریی بازنەکان و کورسیی کۆتاکان دەردەکات. 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×