ئەنجوومەنی وەزیرانی عێڕاق لەبارەی شنگالەوە بڕیاری نوێی دا
  2024-05-08       221       


لە ١٩ـەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و بە ئامادەبوونی سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، چەند بڕیارێکی نوێ کە پەیوەستن بە ئاوەدانکردنەوەی شنگالەوە درا.

دوێنێ، ١٩ـەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەڕێوەچوو و لە کۆبوونەوەکەدا چەند بڕیارێکی نوێ لەبارەی شنگالەوە درا.

ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا، لە چوارچێوەی سەرلەنوێ ئاوەدانکردنەوەی ناوچە ڕزگارکراوەکانی ژێر دەستی چەتەکانی داعش بە تایبەت شنگال، بەپێی بەندی ٦ـی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی ژمارە ٢٤٠٤٣ـی ساڵی ٢٠٢٤ ئەم بڕیارانە گۆڕانکاریی بەسەردا هات:

١- دابەشکردنی ئەو دوو زەوییەی کە لە بەندی ٦ـی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران بە ژمارە ٢٤٠٤٣ دیارییکرابوون، لەلایەن وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و شارەوانی و کاروباری گشتیی هەڵبوەشێندرێتەوە و موڵکەکانیان بگەڕێندرێتەوە بۆ شارەوانی شنگال.

٢- سەرژمێری هەموو کۆچبەرەکانی شنگال بکرێت، بە تایبەت ئەو خانەوادانەی کە لە کامپەکاندا دەژێن، هەروەها لەو ئاوارانە کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێیان بۆ بنیاتبنرێت، هەروەها کەسانی شارەزای دروستکردنی بیناسازیی و ژمارەی یەکەکان بەشێوەیەکی گونجاو پێشکەش بکرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×