بایدن هه‌ڕه‌شه‌ی راگرتنی هاوكارییه‌ سه‌ربازییه‌كان بۆ ئیسرائیل ده‌كات
  2024-05-09       200       

سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا رایگەیاند، ئەمریکا هاوکاریە سەربازییەکانى بۆ ئیسرائیل رادەگرێت، ئەگەربێت و ئەو وڵاتە هێرشى بەرفراوان بۆسەر رەفەح دەستپێبکات

جۆ بایدن، سەرۆکى ئەمریکا رایگەیاند، هەفتەى رابردوو ناردنى کاروانێک بۆمبیان بۆ ئیسرائیل راگرتووە، هۆکارى راگرتنەکە ئەوە بووە بەو بۆمبانە خەڵکى مەدەنى لە غەززە کوژراون.

بایدن ئەوەشى خستووەتەڕوو، ئەوان ئەو هاوکاریانە بۆ ئیسرائیل رادەگرن کە هێرشەکانى بۆسەر کەرتى غەزە پێ فراوان دەکات، بەڵام لەهەمانکات هاوکاریى ئیسرائیل دەکەن لە فراوانکردنى سیستمى بەرگریى ئاسمانى و دژە مووشەک.

لە پاش هێرشەكانی 7ـی تشرینی یەكەمی 2024، لەلایەن بزووتنەوەی حەماسەوە بۆ سەر ئیسرائیل، هێرشی فراوانی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەززە دەستیپێكرد، بەگوێرەی دوایین ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی كەرتەكە، تاوەكو ئێستا 34 هەزار و 789 كەس كوژراون.

هەر بەگوێرەی ئەو ئامارانە، كوژراوان نزیكەی 15 هەزاریان منداڵن و نزیكەی 10 هەزاریشیان ژنن، دەیان هەزار كەسی دیكەش برینداربوون و بەشێكی زۆری كەرتەكەش وێرانبووە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×