په‌رله‌مانتارێك: هەرێم 40 موڵکی بانکی رافیدەین و رەشیدی فرۆشتوه‌
  2024-05-09       543       


سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، بەشوێن وردەکاری موڵکەکانی هەردو بانکی حکومیی رەشیدو ڕافیدەینەوە بوه‌، کە لەلایەن حکومەتی هەرێم لەشارەکانی سلێمانی و هەولێرو دهۆک دەستی بەسەردا گیراوەو زۆریان فرۆشراون، تا ئێستا حکومەتی هەرێم ئامادە نەبوە ئەو موڵکانە بۆ بانکەکانی ڕەشیدو ڕافیدەین بگەڕێنێتەوە.

سۆران عومه‌ر له‌ په‌یامێكدا باسی له‌وه‌كردوه‌، "ماوەیەکە بەشوێن وردەکاری موڵکەکانی هەردو بانکی حکومیی رەشیدو ڕافیدەینەوەم کە لەلایەن حکومەتی هەرێم لەشارەکانی سلێمانی و هەولێرو دهۆک دەستی بەسەردا گیراوەو زۆریان فرۆشراون، تا ئێستا حکومەتی هەرێم ئامادە نەبوە ئەو موڵکانە بۆ بانکەکانی ڕەشیدو ڕافیدەین بگەڕێنێتەوە و قەرەبویان بکاتەوە، ئەوەش هۆکاری نەگەڕانەوەی ئەو بانکانەیە بۆ هەرێمی کوردستان".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، موڵکەکانی بانکی رەشید 16موڵکە، دەکەونە: سلێمانی و چەمچەماڵ و ڕانیە و هەولێر و شەقلاوە و دهۆک و ئاکرێ و زاخۆ.

سۆران عومه‌ر ده‌ڵێت، "موڵکەکانی بانکی ڕافیدەین 24 موڵکە دەکەونە، هەولێر و کۆیە و مەسیف سەڵاحەدین و سلێمانی و قەڵادزێ و هەڵەبجەو دهۆک و شێخان و ئامێدی و سەرسەنگ".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×