وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق داوا ده‌كات كه‌سوكاری‌ "داعشییه‌كان" له‌ناوچه‌ كوردستانییه‌كان نیشته‌جێ بكرێن
  2019-09-06       802       

له‌نوسراوێكدا وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق داوا ده‌كات خێزان‌و كه‌سوكاری‌ "داعشییه‌كان" له‌ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم نیشته‌جێ بكرێن.

ئاوێنه‌: له‌نوسراوێكی‌ به‌په‌له‌ی‌ وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراقدا داوا له‌حكومه‌تی‌ عێراق كراوه‌ كه‌ كه‌سوكارو خێزانه‌ داعشییه‌كان له‌ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، نیشته‌جێ بكرێن.

له‌نوسراوه‌كه‌دا هاتووه‌، كه‌سوكاری چه‌كدارانی داعش كه‌ له‌كه‌مپه‌كان ده‌ژین‌و هێشتا تۆمار نه‌كراون، تۆمار ده‌كرێن‌و فۆرمی خۆراكیان ده‌گوازرێته‌وه‌ سه‌ر ئه‌و پارێزگایانه‌ی كه‌ مادده‌ی 140ی ده‌ستوری عێراق ده‌یانگرێته‌وه‌.

به‌پێی‌ نوسراوه‌كه‌، ئه‌و كاره‌ ده‌بێت ره‌زامه‌ندی لیژنه‌ی مادده‌ی 140ی له‌سه‌ر وه‌ربگیرێت.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×