جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران: متمانەمان بەئەمریکا نییەو دانوستان ناکەین
  2019-09-06       602       
محەممەد کازم سەجادپور

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران جەختیکردەوە کە هیچ متمانەیەکیان بەئەمریکا نییەو لەگەڵ واشنتۆن دانوستان ناکەن.

ئاوێنه‌: محەممەد کازم سەجادپور، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران به‌کەناڵی (الجزیرە)ی‌ ڕایگەیاندووه‌، ئەگەری دانوستانی نێوان ئێران‌و ئەمریکا لەئارادا نییە.

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران جەختیکردەوە کە هیچ متمانەیەکیان بەئەمریکا نییەو لەگەڵ واشنتۆن دانوستان ناکەن.

سەجادپور وتیشی‌، ئەمریکا بەکشانەوەی لەڕێکەوتنی ناوەکی ڕەوشی ناوچەکەی ئاڵۆز کردووە، ئەگەر توانای ڕوخانی دەسەڵاتی ئێرانی دەبو، بێگومان ئەو کارەی دەکرد.

له‌باره‌ی‌ هێرشی‌ ئیسرائیل بۆ سه‌ر لوبنان، محەممەد کازم سەجادپور وتی‌، ئەم تاوانانە تەنیا لەدژی حیزبوڵا نییەو گەلی لوبنانی بەتەواوی کردۆتە ئامانج.

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران دژایەتی وڵاتەکەیی بۆ دابەشبونی یەمەن ڕاگەیاندو جه‌ختیكرده‌وه‌، "ئێمە یەمەن بۆ زیاتربونی هەژموونی ناوچەیی خۆمان بە کار ناهێنین."
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×