"کۆمپانیایەک به‌نایاسایی 25 دۆنم زەوی لەهەولێر ده‌كات به‌خانوو بەهاوڵاتیانی‌ دەفرۆشرێتەوە"
  2019-09-06       1137       
شارى هەولێر

سەرۆكی لیژنەی دەستپاكی لەپەرلەمانی كوردستان ئاشكرای‌ ده‌كات كه‌ 25 دۆنم زەوی لەهەولێر به‌نایاسایی كراوه‌ته‌ خانو بەهاوڵاتیان دەفرۆشرێتەوە.

ئاوێنه‌: شیرین ئەمین، سەرۆكی لیژنەی دەستپاكی لەپەرلەمانی كوردستان، له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا ده‌ڵێت، "لەپارێزگای هەولێر 25 دۆنم زەوی کە لەنەخشەدا بۆ مۆڵ‌و مارکێت دابینکراوە، بەڵام لەئێستادا کۆمپانیایەک ئەم زەوییە دەکات بەخانوو دەیفرۆشێتەوە بەهاوڵاتیان."

له‌وباریه‌وه‌ شیرین ئەمین نوسراوێكی‌ ئاراسته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان كردوه‌و ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ "داواكارین له‌به‌رێزتان نوسراوێك ئاراسته‌ی‌ ده‌سته‌ی‌ وه‌به‌رهێنانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان سه‌باره‌ت به‌داواكاریی ژماره‌یه‌ك له‌دانیشتوانی‌ (پرۆژه‌ی‌ شاری‌ زه‌یتونه‌) له‌پارێزگای‌ هه‌ولێر كه‌ 25 دۆنم زه‌وی‌ به‌پێی‌ نه‌خشه‌ی‌ ئه‌م پرۆژه‌یه‌ بۆ مۆڵ‌و كتركێت ددابینكراوه‌، به‌ڵام ئێستا كۆمپانیایه‌ك ئه‌و زه‌وییه‌ ده‌كات به‌خانوو ده‌یفرۆشێته‌وه‌ به‌هاوڵاتیان".

سەرۆكی لیژنەی دەستپاكی لەپەرلەمانی كوردستان ده‌پرسێت، "تاکەی ئەم هەمو نادادیە لەشەریکە بەرپرسان قبوڵ بکرێت؟".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×