دانیمارک هێزی سەربازیی ڕه‌وانه‌ی‌ باکوری رۆژهەڵاتی سوریا ده‌كات
  2019-09-06       1784       

دانیمارک هێزی سەربازی ڕه‌وانه‌ی‌ باکوری رۆژهەڵاتی سوریا ده‌كات -ئه‌و ناوچانه‌ له‌ژێر كۆنتڕۆڵی‌ هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكرات -هەسەدە- دان‌‌و وه‌زاره‌تی‌ به‌رگریی‌ ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكاش پێشوازی‌ له‌و هه‌نگاوه‌ ده‌كات.

ئاوێنه‌: جۆنسان هۆفمان، وتەبێژی وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ ئه‌مریكا لەراگەیێندراوێکدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ "هاوبەشە دانیمارکییەکانمان لەگەڵ هێزی سەربازیی ئەمریکا لەباکوری رۆژهەڵاتی سوریا کاردەکەن بۆ پاڵپشتیکردن لەسەقامگیریی‌و ئاسایشی‌ ئه‌و ناوچانه‌". 

راشیگه‌یاندووه‌، حكومه‌تی‌ دانیمارک یەکێکە لەدامەزرێنەرانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش‌و ئەم هەنگاوەش "پابەندبوونی بەردەوامی دانیمارک پیشاندەدات بۆ کارکردن لەگەڵ هاوبەشەکانمان، لەوانەش هەسەدە، بۆ دڵنیابونەوە لەوەی داعش سەرهەڵناداتەوە". 

مانگی‌ ته‌مموزی‌ رابردو رۆژنامه‌ی‌ "بولیتیكن"ی‌ دانیماركیی ئاشكرایكرد كه‌ ئه‌مریكا داوای‌ له‌حكومه‌تی‌ دانیمارك كردووه‌ كه‌ ڕاهێنه‌ری‌ سه‌ربازیی ڕه‌وانه‌ی‌ سوریا بكات، به‌مه‌به‌ستی‌ مه‌شق‌و ڕاهێنان به‌هێزه‌كانی‌ هه‌سه‌ده‌.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×