ئەمریکا 55 بار هەڵگر چەک و تەقەمەنى بۆ هێزەکانى هەسەدە نارد
  2019-09-10       1475       
ئەمریکا بەردەوامە لە هاوکارییە سەربازییەکانى بۆ هێزەکانى هەسەدە، له‌و چوارچیوه‌یه‌شدا، 150 بارھەڵگر چەک و تەقەمەنی ڕەوانەى رۆژئاوای کوردستان کرد.

ئاوێنه‌: ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشکرای کرد، ''ئەمریکا 55 بارھەڵگر ھاوكاریی نوێی سەربازی ناردووەتە ناوچەكانی ژێر كۆنترۆڵی ھێزەكانی سووریا دیموكراتی لە رۆژھەڵاتی فورات''.

روانگەکە ئاماژەى بەوەش کردووە، لە كاتی ئازادكردنی باغۆزەوە تا ئێستا ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی 2750 بارھەڵگر ھاوكاریی بۆ ھەسەدە ناردووە.

رەوانەکردنى چەک و تەمەنى بۆ رۆژئاواى کوردستان هاوکاتە لەگەڵ داواکارییەکانى تورکیا بۆ وەستاندنى هاوکارییەکانى ئەمریکا بۆ هێزە کوردییەکانى سووریا، بەڵام ئەمریکا ئەو داواکارییانەى رەت کردووەتەوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×